کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور و حیزبی دێموکرات چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا

21:14 - 18 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، مەسعوود تەک، سکرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور(PSK) سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بەسەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازیی لێ‌کرا.

لەو دیدارەدا، باسێکی سیاسی لە نێوان هەردوو لایەندا هاتە ئارا و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی پێوەندیدار بە پرسی کورد بە گشتی باس کران و بە تایبەت خەبات و تێکۆشانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و پێشوازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم جموجۆڵەی حیزب و شوێندانەرییە سیاسییەکانی لە ئاستی ئێران و کوردستان و دەرەوەدا باس کرا.

لە کۆتاییدا دوو لایەن لە سەر بەردەوامیی پێوەندەکانیان جەختیان کردەوە.

پارتی
پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور و حیزبی دێموکرات چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا

پارتی
پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور و حیزبی دێموکرات چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا