کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەست بە (RHKB) بوون

21:26 - 20 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: پاش دامەزران و بانگەوازی رێکخراوی هاوبەشی کوردستانیان لە بلژیک (RHKB)، دوو پارتی دیکەی کوردستانی پەیوەست بەو رێکخراوەیە بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکدا کە رێکخراوی هاوبەشی کوردستانیان لە بلژیک لە شاری برۆکسێل پێکی هێنابوو، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی کرێکارانی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کار و چالاکیی هاوبەش پەیوەست بەو رێکخراوەیە بوون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دامەزرانی رێکخراوی هاوبەشی کوردستانیان لە بلژیک (RHKB) و بانگهشتی تێکڕای رێکخراو و لایەنە کوردییەکانی وڵاتی بلژیک لەمەڕ پەیوەست بوون بەو رێکخراوەیە، دوو حیزبی کوردستان بەناوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەپێری ئەو بانگەوازەوە هاتن و پەیوەست بەو رێکخراوە بوون.

ئەندامانی بەشداری رێکخراوی (RHKB) بریتین لە:

١ ــ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI)
٢ ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK)
٣ ــ پارتی دێموکراتی کوردستان (PDK)
٤ ــ پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە
٥ ــ پارتی یەکیەتیی دێموکراتیکی کورد لە سووریە
٦ ــ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە (PDK - S)
٧ ــ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)
٨ ــ بزووتنەوەی گۆڕان