کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سنە دووهەمین پارێزگای بێکاری ئێرانە

16:37 - 20 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، پارێزگای سنه بە نرخی ١٦،١% بێکاری، دووهەمین پارێزگای بێکاری وڵاتی ئێرانە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، پارێزگای سنه (ئوستانی کوردستان) لە ریزی دووهەمی پارێزگا بێکارەکانی ئێران دایە.
نرخی بێکاری لە پارێزگای سنه بە بەراورد لەگەڵ راپۆرتی پێشووی ناوەندی ئاماری ئێران لەسەدا ٢ زیادی کردووە و هەنووکە نرخی بێکاری لە پارێزگای سنە ١٦،١%ـە.
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاندووە: نرخی بێکاری لە ئێران لە دەوڵەتی رۆحانیدا دانابەزێت و بگرە تا ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە ١٣،١%ـەوە بۆ ١٧،٧% هەڵدەکشێت.