کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی دیکەی رێژیم لە سەلاس باوەجانی کوژرا

18:31 - 4 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: یەکێکی دیکە لە دەست و پێوەندییەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاسدارێکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەناوی \'\'عەزەم عەباسی\'\' خەڵکی سەلاس باوەجانی بە شێوەیەکی گوماناوی لەلایەن کەس، یان کەسانیکی نەناسراوەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیم ساڵی رابردووش لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێ کرابوو و بە توندی بریندار بوو.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو پاسدارە لە ساڵی رابردووەوە تووشی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، بۆیە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللـە.