کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی دیکەی ڕێژیم لە سووریە کوژرا

21:03 - 6 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: بەردەوام دەستێوەردان و شەڕی سپای پاسدارن لە سووریە، کوژرانی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو ناوەندە نیزامییەی بە ناوی حەمزە کازمیی لێکەوتە.

ئەو ئەندامە تیرۆریستەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە دەورووبەری شاری حەلەب لە سووریە کوژراوە.

ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو بارەوە بڵاویان کردەوە کە ئەو پاسدارە لە باکووری شاری حەلەب دا کوژراوە و بە هۆی توندبوونی شەڕەکەوە هەتا ئێستا تەرمەکەی لەو ناوچە دایە.

هەواڵدەریی فارسی سپای پاسدارانی ڕێژیم بڵاوی کردوەتەوە، حەمزە کازمیی نۆهەمین پاسداری کوژراوە کە لە لایەن یەکە نیزامییەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان ڕەوانەی شەڕی سووریە کراوە.

رێژیمی کۆماری ئیسلامیی، کوژراوەکانی سپا لە سووریە لە ژێر ناوی مدافعین حرم اهل بیت دەناسێنێت.

شەڕی حەلەب لە باکووری سووریە،بووتە گۆڕپانی تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی نێونەتەوەیی دەوڵەتی ئەسەد، بە تایبەت هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیە، بەکرێگیراوەکانی سپای تیرۆڕیستی سپای پاسدارنی ئێران و حیزبووڵای لوبنان و لایەنە بەکرێگیراوەکانی دیکەی رێژیم لەو ناوچەیە.