کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشماوەی زبڵی نەخۆشخانەی سەوڵاوا، مەترسیی گیانی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە

16:50 - 7 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆکردنەوە و فڕێدانی ناستاندارد و ناتەندروستی پاشماوەی زبڵی نەخۆشخانەی تازە دروستکراوی سەوڵاوا، مەترسییەکی گەورە بۆ سڵامەتی هاووڵاتییانی ئەو شارستانەیە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان، نەخۆشخانەی شارستانی سەوڵاوا لە سەرەتای دامەزارنیەوە کە چەند مانگێکە دەست بەکار بووە، هەتا ئێستا لەگەڵ چەندین کێشە و گرفتی گەورە بەرەوڕوو بۆتەوە.
هەنووکە یەکێک لەو کێشانەی کە سڵامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییانی شارستانی سەوڵاوای خستۆتە مەترسییەوە، فڕێدانی ناستانداردی زبڵ و پاشماوەی مەوادی شیمیایی ئەو نەخۆشخانەیە.
کارناسانی ژینگە و بێهداشت لەو بڕوایە دان کە خەسار و لێکەوتە نێگەتیڤەکان لە درێژخایەندا لەسەر سڵامەتی و تەندروستی هاووڵاتییان کاریگەریی خراپی دەبێت.
لەو پێوەندییەدا پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەسبەکاربوونی ئەو نەخۆشخانەیە لە شارستانی سەوڵاوا، بەهۆی کەموکۆڕی ژمارەیەک لە بەشە سەرەکییەکان داخراون.
نەخۆشخانەی سەوڵاوا هەم لە باری پێرسۆنێل، پزیشکی تایبەتی و هەمیش لە باری ئیمکانات و کەسەرەی پزیشکییەوە بۆ خزمەت بە خەڵکی ئەو شارستانە بێ بەرییە و ئەوەش ناڕەزاتەتی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی لێکەوەتۆتەوە.