![](/weney-mallperr/10759.jpg)
کوردستان میدیا: بەشێک لە خوێندکارانی و چالاکانی مەدەنیی شارۆچکەی سۆران سەربە شاری هەولێر، بە مەبەستی پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد و مەحکووم کردنی مەرگی فەریناز خوسرەوانی، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ، خوێندکاران و بەشێک لە چالاکانی شارۆچکەی سۆران لە گۆڕەپانی پێشمەرگەی ئەو شارە کۆبوونەوە و پشتگیریی خۆیان لە کوردستانی رۆژهەلات و بە تایبەتی خەڵکی مەهاباد راگەیاند.
یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند؛ خەڵک لەو خۆپیشاندانەدا بە دروشـمی مەهاباد تەنیا نییە و بەرزکردنەوەی وێنەی رێبەرانی کورد؛ پێشەوا قازی محەممەد و دوکتور قاسملوو هاودەردییان لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەربڕی.
ئەو بەشداربووە ئەوەشی خستەڕوو، خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی پێشمەرگە دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی نێوبازاڕ کۆتایی پێهات.
رۆژی هەینیش رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ و دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە شاری مەهاباد بە مەبەستی مەحکوومکردنی مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی، هاووڵاتییان لە سلێمانی، ئامەد و باتمانیش بە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان پشتگیرییان لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد کردبوو.