کوردستان میدیا: گەڵاڵەی پۆلیسی نامەحسووس، کە لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە دارێژرا بوو، دوای دەستبەکاربوونی، بەمەحسووسی دەستیان دایە دزی کردنی کەرەسە و کەلوپەلی خەڵک.
ماڵپەڕی تابناک لەو بارەیەوە بەڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، کۆمەڵێک خەڵک خۆیان بە ناوی پۆلیسی نامەحسووس ناساندووە و لە دەرەوەی پارێزگای هۆرمۆزگان پێشیان بە ماشینی خەڵک گرتووە و دەستیان کردووە بە ڕاوڕووتی خەڵک.
ئەو کەسانە کە جلوبەرگی شەخسییان لەبەردابووە و بەهەڵگرتنی تابڵۆی وەستان، ماشینی خەڵکیان ڕاگرتووە و پارەوە و کەرەسەی خەڵکیان دزیوە.
گەڵاڵەی پۆلیسی نامەحسووس کە ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، بۆ پاراستن و ئەمنیەتی خەڵک پێشنیار کرابوو، بووە گاڵتەجاڕی سەر زاری خەڵک و دژکردەوەی زۆری بەکارهێنەران و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.
هەروەها جێگری کاروباری ژنان لە دەوڵەتی ڕووحانیدا، لە کاناڵی تێلگرامی خۆیدا سەبارەت بەو گەڵاڵەیە دژکردەوەی نیشان دا.
بە وتەی بەرپرسی پۆلیسی تاران حوسێن سەجادی نیا، چالاکیی پۆلیسی نامەحسووس تەواوکەری گەشتی ئیرشاد لە ئاستی شاری تاراندایە.