کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەکی تایبەت بە ٨ مارس لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستانەوە کرایەوە

20:35 - 14 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: پیشانگایەکی کاری دەستی بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری کۆیە لەلایەن دوو رێکخراوی ژنانەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا؛ ، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهاوکاریی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی نزیک بوونەوە لە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمە، بە مەبەستی دەرخستنی هەرچی زیاتری تواناکانی ژنان، پێشانگایەکی کاری دەستییان بەڕێوەبرد.
ئیلهام چایچی سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پیوەندییەدا بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: بەشداریی بەرهەمی ژنان کە شێوەیەکی جیاواز پیشانگاکەیان رازاندبووەوە، بەپێی لێهاتوویی خۆیان بەشدارییان کردبوو.
ئەو پێشانگایە لە هۆڵی حیزبی شیووعی لە شاری کۆیە بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.