![](/wenekan/2016-10/448131-63f9c5eceac41dea37e51f8954cc32a7.jpg)
کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی گەشتی سیاسی و تەشکیلاتیدا لە ناوچەی سەقز کەوتنە بەر هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەری کوردستان میدیا، شەوی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێک بەناوی کۆتەڕەش شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.
هەوالنێری کوردستان میدیا رایگەیاند: لە ماوەی کاتژمێرێک شەڕی بەردەوام دا ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون کە لە ژمارەی دەقیقیان هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.
پاش ئەو زەبرە لە دوژمن، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵامەت و سەرکەوتوو درێژەیان بە ڕاسپاردەکانی حیزبەکەیان لە ناوچە دا.