کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگیری لە بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ تابلۆ بازگانییەکان لە ئورمیە + بەڵگە

14:55 - 12 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سازمانی بازرگانیی پارێزگای ئورمیە لە بڕیارنامەیەکدا بۆ رێکخراوی بازرگانیی شارستانەکانی ئەو پارێزگایە، بەکارهێنانی زمانی کوردیی بۆ تابلۆکان قەدەغە کرد.

7755.jpg


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ لەو بڕیارنامەیەدا وێڕای ئاماژە بە ماددەی ٢٨ی ئایین‌نامەی شوێنە گشتییەکان، پەسندکراوی هەیئەتی وەزیران، بەڕێوەبرایەتیی چاودێریی شوێنە گشتییەکان و فەرماندەهیی هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئورمیە، ئەرکدار کراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایە، زمانی فارسی بۆ نووسراوەی سەر تابلۆ و شووشە و سەر درگای دووکانەکان بەکار بهێنن.
ئەو بڕیارنامەیەی رێکخراوی بازرگانی پارێزگای ئورمیە بۆ ئیدارەی بارزگانیی شارستانەکانی خۆی، ماکۆ، نەغەدە، مەهاباد، میاندواو، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، تیکاب، ساین‌قەڵا، سەڵماس، شنۆ و چاڵدوران، نێردراوە.
پێشتریش لەو پێوەندییەدا کوردستان میدیا هەواڵێکی سەبارەت بە قەدەغەکرانی بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ تابلۆ و سەر درگای دووکانەکان بڵاو کردبووەوە.