کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی پاوە رووی دا

14:42 - 31 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: بەشێک لە شاخەکانی شاهۆ، ئاتەشگا و کەلە قەندی و هەروەها دەوروبەری گوندەکانی نۆسمە و تازاوا، لە شارستانی پاوە سووتان.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، چەندین شوێنی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان، بەناوەکانی \'\'ئاتەشگا، گوندی نۆسمە، کەلە قەندی، شاهۆ و تازاوا\'\'، ئاگرکەوتنەوە رووی دا.
لەو پێوەندییەدا شایەتحاڵێک رایگەیاند: دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە کەس یان کەسانێکی نەناسراو شاخی \'\'ئاتەشگا\'\' هەڵکەوتوو لە باشووری شاری \'\'پاوە\'\'یان ئاگر تێبەر دا و پاش چەند کاتژمیرێک شاخەکانی دەوروبەری گوندی \'\'نۆسمە\'\'ش بە شێوەیەکی گوماناوی گڕیان گرت.
هەر لە هەمان رۆژدا شاخی \'\'کەلە قەندی\'\'یش لەو ناوچەیەدا ئاگری گرت و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوت.
بناری چیای \'\'شاهۆ\'\'ش لە سووتان بێبەری نەبوو و دەوروبەری گوندی تازاوا سەربە بەخشی شاهۆ، ئاگرکەوتنەوە رووی دا کە لەلایەن خەڵکی ئەو گوندەوە کۆنترۆڵ کرد.