کوردستان میدیا: به شکست هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی، دژبه‌رانی سووریه ئه‌رتشی ١٢ هه‌زاریان پێکهێناوه و ئێرانیش له پاڵپشتیی ئەو رێژیمە به‌رده‌وامه.
پێکهاتنی ئه‌رتشی ١٢ هه‌زاری له‌لایه‌ن دژبه‌رانی رێژیمی سووریه‌وه
گرووپێکی دژبه‌ری رێژیمی سووریه هه‌واڵی دروست بوونی پێکهاته‌یه‌کی نوێی نیزامی، که ١٢ هه‌زار هێزی چه‌کدار و شه‌ڕکه‌ر له خۆ ده‌گرێ، بڵاو کرده‌وه.
خالید ئهلئهوکلا یه‌کێک له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی شۆڕشی سووریه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، وێڕای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، یه‌کیه‌تیی تێکڕای گرووپه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی سووریه‌ی پژڕاست کردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ک که له‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا بڵاو بووه‌وه، به‌ره‌ی شۆڕشی سووریه که‌له سووریه‌دا چالاکن، ١٢ هه‌زار که‌س له‌ژێر فرمانی خۆی سازمان داوه که زیاتر له ١٠٠ گوردان له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سووریه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دژبه‌رانی رێژیمی سووریه له گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی کووفی عه‌نان
دژبه‌رانی چه‌کداری رێژیمی سووریه به سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاندووه که پابه‌ند به گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی کووفی عه‌نان نابن.
سامی ئه‌لکوردی، وته‌بێژی شۆڕشگێڕانی چه‌کداری سووری، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرزی گوتووه: ئه‌رتشی ئازادی سووریه له‌مه‌ڕ به‌رگری له خه‌ڵک، هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست پێ کردووه.
سامی ئه‌لکوردی له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: شۆڕشگێڕه چه‌کداره‌کان به هۆی شکست هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی کووفی عه‌نان، ئه‌و هێرشانه‌یان ده‌ست پێکردووه.
وته‌بێژی شۆڕشگێڕانی چه‌کداری سووریه خوازیاری قه‌ده‌غه کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سووریه‌ن و هه‌روه‌ها داوای هاریکاریی له وڵاتانی بیانی له‌مه‌ڕ رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
ئاماری قوربانیان له زیاد بوون دایه
راڤه‌کاران ده‌ڵێن، کۆمکوژیی شاری حووله له پارێزگای حومس و کوژرانی ١٠٨ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی، که ٤٩ منداڵ له نێو ئه‌و کوژراوانه‌دا ده‌بینرێن، زه‌برێکی کاریگه‌ری له گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی ئه‌و وڵاته داوه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریه، ئاماری کوژراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سووریه‌ی زیاتر له ١٥ هه‌زار که‌س راگه‌یاندووه، که زیاتر له ٦ هه‌زار له‌و کوژراوانه ته‌نیا له شاری حومسدا بوون.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی منداڵانی کوژراو له کۆمکوژییه‌کانی سووریه‌دا له ١٠٠٠ منداڵ تێپه‌ڕیوه.
رێگای تاران ــ به‌غداد، هێڵی مانه‌وه‌ی رێژیمی سووریه
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئێران پرێس نیووز، مامۆستایه‌کی کۆلیژی ئابووری له له‌نده‌ن به (CNN)ـی گوتووه: رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی به‌غداد پاڵپشتی له رێژیمی سووریه ده‌که‌ن.
ناوبراو گوتی: رێژیمی سووریه، پاڵپشتی ماڵی، ته‌کنیکی و ته‌نانه‌ت نیزامیش له رێژیمی ئێران وه‌رده‌گرێت و ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی عێراقیش خۆی به به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانییه له‌به‌رامبه‌ر تورکیه و عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌زانێت.
ئه‌و مامۆستای زانکۆیه رێگای تاران ــ به‌غداد به هێڵی مانه‌وه‌ی رێژیمی سووریه له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران