دەقی پەیامەکە:
هاونیشتمانیان، كوردستانیانی خۆڕاگر
٢٥ی گه‌لاوێژی هه‌موو ساڵێك وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه له‌م رۆژه‌دا بزاڤی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووەته خاوه‌ن حیزبێک كه بۆ ماوه‌ی ٧٣ ساڵه بێ‌وچان بۆ كورد و كوردستان خه‌بات ده‌كات. حیزبی دێموكرات ئه‌و حیزبەیە كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌رزاندنییه‌وه وه‌ك حیزبی گروپ، چین یان توێژێكی دیاریكراو نه‌هاتووەته گۆڕه‌پانی خه‌باتی خۆرهه‌ڵاته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م حیزبە ته‌نیا موڵكی ئه‌ندام و لایەنگرانی نییه، به‌ڵكوو بووەته موڵكی هه‌موو خۆرهه‌ڵاتییه‌كان. له ئاوا هه‌لومه‌رجێكدا پێویسته ئاوڕ له‌و پرسه بده‌ینه‌وه كه بۆچی ٢٥ی گه‌لاوێژ وه‌ك رۆژی دامه‌رزاندنی حیزبی دێموكرات ئه‌وه‌نده گرینگه؟ و ئه‌م گرینگییە له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
پێش ئه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات له‌دایك بێ، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك حیزبێك پاڵپشت و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆماری كوردستان بێ، حیزبی دێموكرات ده‌رهاویشته و ده‌ره‌نجامی گۆڕانێكی بونیادی بووه له پێناسه‌كردنی كوردبوون و كوردستانیبوون. ئه‌و گۆڕانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی بڕیار ده‌دات كه خۆی ئاودیوی جیهانێكیتر له كوردبوون بكات.
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌مرۆدا وه‌ك بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌یناسین، بزاڤێكه كه له پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی “ئهردهڵانهكانهوه” جڵه‌و و رێبه‌رایه‌تی پرسی كورد به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. بهواتایهكیتر له پاش ئه‌رده‌ڵانه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی بیری بونیادنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی، كورد له خۆرهه‌ڵات بڕیار ده‌دات كه ڕه‌وتی به‌ره‌نگاری و به‌رخۆدانی خۆی له فۆرم و شێوازێكی نوێ‌دا رێك بخاته‌وه. لێره به‌ملاوه خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێته كانگا و گۆڕه‌پانی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی كوردی.
یه‌كه‌م چه‌خماخه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی كورد له خۆرهه‌ڵات به یه‌كگرتنی بزاڤی “شێخ عوبه‌یدوڵا نه‌هری” و هه‌ڤاڵبه‌ندی “حه‌مزه ئاغای مه‌نگور” ده‌سپێده‌كا. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ “سمكۆی شكاك”. له ده‌ره‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌هری و حه‌مزه ئاغا و سمكۆ، كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رخۆدان و ڕابوون رادێ. ئیتر له‌مه‌به‌دواوه به‌ره‌نگاری داگیركه‌ر ده‌بێته به‌هایه‌ك، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك رێگای رزگاری خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ته‌نیا به به‌ره‌نگاری ناكرێت به‌ڵكوو پێویستی به بزاڤ و رێكخستنێك هه‌یه تاكوو هه‌موو كۆمه‌ڵگا ئاوێته‌ی پرسه‌كه بكات.
هێزگرتنی بیر و ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی له‌لایەن داگیركه‌ره‌وه وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵگای كوردی بیر له بزاڤێكی كلتوری و سیاسی بكاته‌وه، تاكوو له‌و رێگه‌وه وشه و واتاكانی داگیركاری بێ مانا بكات. له‌م وێستگه‌دایه كه ( ژ.ك) سه‌رهه‌ڵده‌دات. گروپێك به عه‌قلییه‌تی بزاڤییهوه، كه مه‌به‌ستیان بونیادنانی به‌رخۆدان له جه‌وهه‌ر و عه‌قلییه‌تی كۆمه‌ڵگادا بوو. ئه‌وه‌ی ( ژ.ك) كردی رێكخستنی ئه‌و وشه و مانایانه بوو كه كورد پێویستی پێ بوو له ڕه‌وتی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی خۆیدا. بۆیه “ژ.ك” توانی پرسی كورد له خۆرهه‌ڵات ئاودیوی قۆناغێكیتر بكات. هه‌وڵه‌كانی ژ.ك توانی وانه‌یه‌كیتر به پرسی كوردبوون زیاد بكات. به‌ڵام پێویستییه‌كی بونیادیتر له كۆمه‌ڵگای كوردیدا مابوو كه ده‌بوو بێته كایه‌وه، ئه‌ویش گۆڕین و جێگیركردنی جۆرێكیتر له رێكخستن له كۆمه‌ڵگای كوردی بوو. چونكه رێكخستنهكانیتر نه‌ریتی بوون و نه‌یانده‌توانی به پێی زه‌مه‌ن نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و، له‌هه‌مانكاتدا مانفیستی كردنی پرسی كوردیش پێویستی به سازمانێك هه‌بوو تاكوو له‌و رێگه‌وه ببێت به زمانحاڵ و وته‌بێژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی.
لێره‌دایه كه حیزبی دێموكرات له دایك ده‌بێ تاكوو كۆمه‌ڵگای كوردی و پرسی كورد بگاته قۆناغێكی گه‌شه‌كردوو. به‌و مانایه كه رۆحی به‌ره‌نگاری له كۆمه‌ڵگای كوردی ساز ببوو، عه‌قلییه‌تی بوونه بزاڤێك سه‌ریهه‌ڵدابوو، پرسی كورد ئاودیوی رێكخستنی نه‌ریتی ببوو و، له دواییدا پێگه و شوێنێك هه‌یه كه وه‌ك ده‌نگی پراكتیكی كورد ده‌توانێ رۆڵی وته‌بێژی و نوێنه‌رایه‌تی كورد به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
به هاتنه كایه‌ی حیزبی دێموكرات پرسی كورد سیما و وێنایه‌كیتر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. وێنایه‌ك كه هه‌ڵگری ڕابوون و ڕاسانی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه. له‌م ڕاسانانهدا گوتار، ستراتێژی و تاكتیكی جیاواز كاریان له سه‌ر كراوه. بۆیه به پێی گۆڕانه‌كان حیزبی دێموكراتیش له شێوازی جیاواز بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. هه‌ر بۆیه حیزب له بواری گوتار، ستراتێژی و تاكتیكیدا به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری كات و شوێندا بووه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای حیزبی دێموكرات نه‌گۆڕه: ماف، ناسنامه، خاك، وڵات، یه‌كسانی و كه‌رامه‌تی كورد و كوردستانییانه".
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گوتار و ستراتێژییهكی نوێ له لایەن حیزبی دێموكراته‌وه راگه‌یه‌نراوه كه به ڕاسانی رۆژهه‌ڵات ناسراوه. ڕاسانێك كه سه‌رچاوه له میراتی كوردبوون له خۆرهه‌ڵات و گۆڕانه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گرێت. له ڕاسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، شار و شاخ دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كین كه نوێنه‌رایه‌تی ڕابردوو و ئێستا ده‌كه‌ن. ڕابردوو وه‌ك میراتێك له ڕابوون، ئه‌و میراته‌ی كه لە شۆڕشه‌كانی پێش كۆماره‌وه ده‌ستی پێكرد و گه‌یشته قاره‌مانه‌كانی قه‌ره‌سه‌قه‌ڵ و كۆساڵان و، تا ئێستایش هەر درێژەی هەیە. له‌هه‌مانكاتدا میراتێك كه بزاڤێك به ناوی ژ.ك خوڵقاندی و بۆته هه‌وێنی خه‌باتێك به ناوی خه‌باتی شار. ئه‌و خه‌باته‌ی كه نه‌ورۆزی جامانه‌كان، حه‌ماسه‌ی كرماشان، زه‌ماوه‌ندی ئاڵا و پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵك له پێشمه‌رگه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
له ڕاسانی رۆژهه‌ڵاتدا حیزبی دێموكرات به سه‌ر مێژوودا باز نادات، به‌ڵكوو مێژو و ئێستا به ته‌واوكه‌ری یه‌ك ده‌زانێ. چونكه فه‌لسه‌فه‌ی وجودی حیزبی دێموكرات ته‌واوكارییه. به‌و مانایه كه هه‌ر وه‌ك چۆن به هاتنی حیزبی دێموكرات خه‌باتی رزگاریخوازی كورد توانی ده‌ربازی سه‌رده‌می مودێڕن بێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕاسانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك سه‌رده‌مێك ده‌بینێ، بۆ په‌رینه‌وه بۆ قۆناغێكیتر. قۆناغێك كه ئێرانییه‌كانیش قۆڵیان لێهه‌ڵماڵیوه.
گۆڕانكارییه‌كان له ئێران له‌م مانگانه‌ی دواییدا په‌ره‌یان گرتووه. ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه پاش چوار ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، ئه‌م سیستمە له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه تووشی هه‌ره‌س هاتووه. بونیاده سه‌ره‌كییه‌كانی گوتارە ساخته‌كانی كۆماری ئیسلامی لای خه‌ڵک باویان نه‌ماوه. له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری به‌رۆكی هه‌موو جمگه‌كانی كۆماری ئیسلامی گرتووەتەوه. به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌سه نزیكه‌كانی رێژیمیش هه‌لومه‌رجه‌كه وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ كۆماری ئیسلامی ده‌زانن. نمونه‌ی هه‌رە به‌رچاویان خاتەمی سه‌ركۆماری پێشوویه، كه داوای یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه سازان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به هه‌ره‌سی كۆماری ئیسلامی بگیردرێت. ئه‌وه‌ی له شه‌قامه‌كانی ئێرانی ئه‌مڕۆدا بوونی هه‌یه نابێ ته‌نیا لە پرسی ئابووریدا كورت بكرێته‌وه. به‌ڵكوو پرس و داخوازی سه‌ره‌كی خه‌ڵك سیاسییه، ئەوه‌ش له دروشمه‌كان كه راسته‌وخۆ ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌كه‌نه ئامانج ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان روونه ئەوەیە كه ئێران ناتوانێ وه‌ك ئێرانی پێشوو بێ و، ده‌بێ ئێرانێكی تر بێتە كایه‌وه. ئێرانێك كه وه‌همی مێژوویی، ئایدۆلۆژیای ئایینی و نائایینی، ده‌سه‌ڵاتداری تاقم، گروپ و نەتەوەیەکی دیاریكراو كۆتایی پێ بێت. هه‌مان ستراتێژی كه حیزبی دێموكرات خه‌باتی بۆ ده‌كات. بۆ حیزبی دێموكرات ته‌نیا ئێرانێك ده‌توانێ مانای هه‌بێ كه ئێرانێكی تر بێ، نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بووه و ئه‌وه‌ی ده‌یانهه‌وێ. ئه‌مه‌ش به‌ئه‌نجام ناگات ئه‌گه‌ر دیالۆگ و ستراتێژی هاوبه‌ش له سه‌ر ئه‌ساسی مافەکانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و زامنكردنی ئاسایشی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یه‌ته ئاراوه.
خەڵکی خۆراگر و خەباتکاری کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەربەرزە بەوەی هەر لە رۆژانی سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا کە ٧٣ ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێپەڕ دەبێ، بۆ شوناسی نەتەوەیی و دێموکراسی و ئازادی خەباتی کردووە و لە پێناویدا قوربانی داوە، ئەو ئامانجانەی کە سەردەمانێک بەلای هێندێک لایەنی فیکرییەوە وەک دواکەوتوویی و هزری خێڵ سەیری دەکرا، بەڵام ئێستا زۆر لەو لایەنانە، ساڵانێکە بایان داوەتەوە خۆیان بە ئاڵاهەڵگری ئەو هزر و بایەخانە دەزانن کە حیزبی دێموکراتی لەسەر بونیاد نراوە، ئەوەش ئەو راستییەیە کە ئەو حیزبە زۆر زووتر لەوان، پەی بە پێویستی مێژوویی خەڵکی کوردستان بردووە، پێویستییەک کە خۆی لە سەروەری خاک و نەتەوەدا دەبینێتەوە کە هەمیشە ئامانجی دوژمن بووە بۆ ئەوەی ئەو بایەخە بەرزانە کەم بایەخ بکا، خاکەکەی داگیر بکا و بیری نەتەوایەتییەکەی لە خۆیدا بتوێنێتەوە و، لەم سۆنگەوە لە هیچ جینایەتێک خۆی نەپاراستووە. بەڵام لە بەرانبەردا کۆماری ئیسلامی و ئەوانەی پێش ئەویش لەو پیلانەیاندا سەرکەوتوو نەبوون و کوردی رۆژهەڵات بە پاڵپشتی حیزبی دێموکرات وشیارانە بەگژ پیلانەکانی دوژمن‌دا چوونەتەوە و، نەک هەر لە گەلی باڵادەست و شۆڤینیزمی ئێرانی‌دا نەتواونەتەوە، بەڵکوو هزری نەتەوەیی، مافویستی و ئازادی نیشتمانەکەیان لە ژێر سەرکوت و قەڵاچۆ و پیلاندا زیاتر خەمڵیوە و هێزی وەرگرتووە و ئێستاش لە هەموو کات چالاک‌تر بە پاڵپشتی حیزبەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خەبات دەکا.
٣ ساڵ لەوە پێش لە قەدپاڵەکانی شاخە بەرز و بەفراوییەکانی کوردستان پەیامی نەورۆزی ڕاسانمان بە گوێی خەڵکی تامەزرۆی ئازادی رۆژهەڵاتدا چرپاند و مزگێنی خەباتێکی نوێی هەستانەوەمان راگەیاند، لاوانی کوردستان ئەو پەیامەیان بەدڵ و گیان وەرگرت و، پۆل‌پۆل روویان کردە بنکەکانی حیزب و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان پۆشی و بوونە شاخ بۆ پشتیوانی شار، شاریش باوەشی بۆ کردنەوە و لە ئامێزی پڕ لە جۆش و خرۆشی راسانی گرتن، ئێستا ئیدی شاخ و شار یەکتریان لە ئامێز گرتووە و بوونەتە هێزێکی ئەوتۆ کە دوژمن زروای لێیان چووە.
ئێستا شاخ و شار لێ‌بڕاون نیشتمانێکی دیکە بونیاد بنێن و مێژوو سەرلە نوێ بنووسنەوە.
شارە خۆشەویست و نامورادەکانی کوردستانم، ئێوە ئەو دەریا لە بن نەهاتووەن کە شەپۆلەکانتان دوژمن توقێنە و سەرکەوتن بۆ ئێوەیە، ماسییەکانی شاخ گەرم لە ئامێز بگرن ئەوان لە نێو شەپۆلەکانی ئێوەدان، هێزیان پێ ببەخشن و هێزیان لێ وەرگرن با شەپۆلەکانتان هەروا پڕخرۆش، هیواتان بەرز و لەشکان نەهاتوو بێ.
با لێرەدا ئاوڕێک لەو هاونیشتمانانەش بدەینەوە کە بە هەر هۆیەک فریوی دوژمنیان خواردووە بۆ نانێکی سەرشۆری، کاتی ئەوە هاتووە تف بکەن لە ژیانی سەرشۆرانە و بگەڕێنەوە باوەشی گەل و نیشتمانەکەیان. نۆکەری کردن بۆ دوژمنی گەل بەسە، ئەو رێژیمە وەفای بۆ وەفادارترین یاران و باوەڕمەندانی خۆشی نییە، بیر لە دوارۆژێکی نزیک بکەنەوە کە تەمەنی پڕ لە نیکبەتی ئەو رێژیمە کۆتایی دێ و ئەوان دەمێننەوە و خەڵکێک کە لە لایەن ئەوانەوە یان بە چاوساخی ئەوان بێحورمەتییان پێکراوە، ماڵیان داگیر و تاڵان کراوە یان خۆشەویستەکانیان کوژراون یان زیندانی کراون. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کارێک بکەن لەو رۆژەدا بتوانن چاو لە چاوی ئەو خەڵکە زوڵملێکراوە بکەن و لەگەڵیان بژین، ئەو دەرفەتە لە دەست مەدەن.
با هەموو پێکەوە کوردستان بکەینەوە نیشتمانی ئازادی و دێموکراسی، با وەچەی داهاتوو دوور بن لەو هەموو کێشە دەروونی و بێبەشیە، ئەوان و ئێوەش شایانی ژیانێکی سەربەرزانەی سەردەمی خۆتانن.
لە کۆتاییدا سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ٧٣ ساڵ خەباتی حیزبی دێموکرات .
پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی بونیادنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەموو بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرزی حیزب، کادر و پێشمەرگە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.
پیرۆزبێ لە پێشمەرگەکانی شار و هەموو ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەرانی وڵاتەکەم.