لەم پەیامەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەهای ڕاستەقینەی جەژن لەم دۆخە سەختەدا، لە ڕێگەی بەهێزکردنی گیانی هاوکاریی کۆمەڵایەتی و یارمەتیدانی هەژاران و لێقەوماوان دەردەکەوێت.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە جەژنی ئەمساڵ لە کاتێکدا دێتەوە کە خەڵک لەژێر گوشاری قورسی ئابووری، گرانی و بێکاریدا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا دەژین؛ ڕێژیمێک کە بە سیاسەتە چەوتەکانی، دژ بە فێرکارییە مرۆییەکانی ئایینی ئیسلام دەجووڵێتەوە.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی تیشکیان خستووەتە سەر دۆخی نالەباری بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ جارێکی دیکە تووشی ئاوارەیی بوونەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە پشتگیریکردنیان ئەرکێکی مرۆیی، ئەخلاقی و نەتەوەییە.
لە کۆتاییدا هیوای خواستووە ئەم جەژنە ببێتە سەرەتای ئاشتی، کۆتاییهاتنی ستەم و هاتنی ڕۆژگارێک کە گەلی کورد لەژێر سێبەری ئازادی و دادپەروەریدا بژیت.