کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێبەری حیزبی دێموکراتی نوێی کانادا بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤە‌گەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

20:41 - 8 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: تۆماس ماڵکەیر ئەندام پارلمانی سەربە حیزبی دێموکراتی نوێی کانادا، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی نەتەوەی کورد کرد.


دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:


دۆستانی هێژا!

لەلایەن \'\'حیزبی دێموکراتی نوێی کانادا\'\'وە، بە ئەمگترین سڵاو ئاراستەی ئێوە بەشدارانی جێژنی ٦٨ەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەکەم.
ئەم رۆژە وەک خاڵێکی وەرچەرخانی هەستیار لە خەباتی ئێوەدا بۆ مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە ئێراندا چاوی لێ دەکرێ. دێموکرات نوێیەکان لەسەر ئەو روانگەیەی ئێوە کە بۆ بنیات‌نانی ئێرانێک خەبات دەکەن کە تێیدا مافە نەتەوەیی‌یەکان لەسەر بنەمای دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و یەکسانیی رەگەزی دەستەبەر بێت، هاوڕایە.
هەروەها حەز دەکەم دەست خۆشی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵێم، کە بێ ماندووبوون و بێ سڵەمینەوە، بەردەوام پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە قاو دەدات. دڵنیام دامەزراندن و پتەوکردنی پێوەندییە نێونەتەوەیی‌یەکانتان لەگەڵ کۆڕ و کۆمەڵە جیهانییەکان، لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرانبەر دەبێتە هەوێنی دەستەبەربوونی داهاتوویەکی گەش‌تر بۆ نەوەکانی داهاتوو.
له رۆژی پیرۆزکردنی ئەم بۆنەدا، دڵنیاتان دەکەینەوە کە شان بە شانی ئێوە دەبین لە درێژەدانی خەباتی بێ وچانتان بۆ مافە نەتەو‌ایەتییەکانتان.


دڵسۆزتان:
تۆماس ماڵکەیر ئەندام پارلمان
رێبەری فەرمی ئوپۆزسیۆن (حیزبی دێموکراتی نوێی کانادا)
٢٥ی ژانوویەی ٢٠١٤ زایینی


7740.jpg
دەقی ئینگلیزیی پەیامی تۆماس ماڵکەیر