کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەستیی کوردستان

16:55 - 22 خاکەلێوه 2721

سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" کاک "عارف باوەجانی" سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:                   

بابەت: سەرەخۆشینامە بۆ کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر.

ڕێکەوت ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی. ١٠ / ٤ / ٢٠٢١ زاینی.

بەڕێز کاک مستەفا هیجیری لێپرسراوی گشتی.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەڕێزان بنەماڵەو هاوسەنگەرانی کاک لوقمان.

زۆر بە داخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی دەیانساڵەی نێو ڕیزەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەڵەکەمان، کاک لوقمان مێهفەر، کە هاوکات چەند دەورەیەک تا دواساتەکانی ژیانیشی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبە تێکۆشەرەکەتان بووە، بڵاوکرایەوە.
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاک لوقمان، وەک کەسایەتییەکی کۆڵنەدەرو ماندوو نەناسی گەلەکەمان زۆر نیگران بووین.
لە دەستدانی ئەم جۆرە خەباتگێڕانە  کە تەواوی تەمەنی لاوێتیان لە خزمەت ڕزگاری وڵاتە داگیرکراوەکەیان داناوە، بۆ هەموومان کۆسپێکی گەورە و هاوبەشە.

بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز کاک مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی، و تەوای ئەندامانی سەرکردایەتی و بنەماڵەو هاوسەنگەرانی کاک لوقمان مێهفەر دەکەین .

عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان