هەڕەشە بۆ سەر ڕێژیم و دیدی ئەمنییەتی، ڕوانگەی گشتیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ پرسی ئینتەرنێت و جیهانی نوێی پێوەندییەکان (سۆشیال میدیا) بوون. لەم پێوەندییەدا، ڕێژیم هەوڵی داوە هەم دیوارێکی ئەمنییەتیی سایبەری بە دەوری خۆیدا بکێشێ و هەم پڕۆژەی گشتگیری بۆ هێرشی سایبەری بۆ سەر کۆمەڵگە، هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆن و کەسایەتییە دژبەرەکان وەڕێ خستوە.
بەرچاوترین جۆری هێرشە سایبەرییەکانی ڕێژیم بریتین لە کەڵکووەرگرتن لە ڕووماڵی خزم و کەسانی نزیک، دەزگایەکی میدیایی ناسراو، ڕێکخراوێکی باوەڕپێکراو، حیزبێکی فەرمی، کەسایەتییەکان و هتد. بۆ ئەم مەبەستە ناو، پێناسە، لۆگۆ، وێنە، ڕەنگە ژمارە تەلفوون و هێندێک تایبەتمەندی و زانیاری وردی ئەم کەس و ناوەندانە بۆ لایەنی مەبەست بەکار دێنێ. ئەم ڕەواڵە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بە چڕی و بە دروستکردنی کەناڵ و پەیجی فەیکی هاوشێوەی ئەو شوێنانەی باس کران، لەگەڵ زانیاریی ساختە بەردەوامە. دروستکردنی کەشێکی نائەمن و نامتمانە، سیخوڕی، ڕخنە و دزۆینەوەی لۆکەیشنەکان لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێژیم لەم بوارەدا بوون.
لەم پێوەندییەدا پێویستە ئەم چەند خاڵە لەبەرچاو بگرین:
- کەڵکوەرگرتن لە پلاتفۆرمی ئەمنی وەک (Signal-WhatsApp–Telegram Secret Chat)
- بە هیچ شێوەیەک نابێ لینک و هەر جۆرە فایلێکی تایبەت بە هەر بەرنامەیەک کلیک بکرێن.
- فایلەکانی وەک (PDF ،Word، وێنە و ڤیدیۆ)، ئەگەر لە سەرچاوەکانیان دڵنیا نین، پێویستە ئانالیز بکرێن.
- داواکاریی چوونە نێو گروپ و بەکارهێنانی پەیامڕەسانێکی نوێ، بۆ هەر مەبەستێک بێ، پێویستە بە وردی چێک بکرێن.
- هێندێک بەرنامەی پەیامڕەسانی وەک (Zoom-Telegram) تایبەتمەندیی دروستکردنی گرووپ و کەناڵیان تێدا بەهێزە. ئەمەش بۆتە بەستێنێک بۆ دروستکردنی گروپ و کەناڵی فەیک لەژێر ناوی ساختە و ڕاکێشانی کەسانی نیشانەکراو و نێو ئەم گروپانە و شناسایی کردنی زانیاریی وەک لۆکەیشنەکانیان.
- هەر بابەتێک کە بەشێوەی لینک، واتە (تەنیا ئادرەسی بەستەری بابەتەکە) بۆتان هات، هی هەر جۆرە بەرنامە یان ماڵپەڕێک بێ، نابێ کلیکی لەسەر بکەن و پێویستە کەسانی شارەزا ئاگادار بکەنەوە.
- بەسیجی سایبەریی ڕێژیم، ڕۆژانە جیا لە بڵاوکردنەوەی سەدان هەواڵی ساختە، بەردەوام پەیج و کەناڵ بە ناو و وێنەی هێز و کەسایەتییە سیاسییەکانەوە دروست دەکا. بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پەیج کەناڵانەدا بکەن کە پێشتر لایک یان فاڵۆتان کردوون و بە وردی ئاگاداری هەر لایک و فاڵۆوێکی نوێ بن.
وێنە و لینکە ساختەکان:
trycloudflare.com
https://join-zoom-online-meeting@matt-circus-appear-stories.trycloudflare.com

Telegram channel: @kurdcybar
Telegram Contact: @kurd_cyberi
Instagram: www.instagram.com/kurd.cyberi
کورد سایبەری
٣١ی بانەمەڕی