وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، گەمارۆی خستە سەر ٩ کەسی سەر بە حیزبوڵڵا و ئەوانی بە ڕێگریکردن لە ئاشتیی لوبنان تۆمەتبار کرد.
سزاکان پەرلەمانتارانی حیزبوڵڵا، حەسەن فەزلوڵڵا، ئیبراهیم ئەلمووسەوی، حوسێن ئەلحاج حەسەن و سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار، محەممەد عەبدولموتەلیب فانیش دەگرنەوە.
هەروەها محەممەد ڕەزا شەیبانی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە لوبنان، ئەندامانی بزووتنەوەی ئەمەل و دوو ئەفسەری لوبنانی کراونەتە ئامانج.
هاوکات ئەمریکا خەڵاتی ١٠ میلیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی تۆڕە داراییەکانی حیزبوڵڵا دیاری کردووە.
سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا، ڕایگەیاند: :حیزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و دەبێت بە تەواوی چەک بکرێت."
ناوبراو جەختی کردەوە کە خەزێنەداری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرپرسانەی دزەیان کردووەتە ناو دەوڵەتی لوبنان و بۆ نانەوەی توندوتیژی دژی خەڵکی لوبنان هاوکاریی حیزبوڵڵا دەکەن و ڕێگریکردن لە ئاشتیی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەکەن، بەردەوام دەبێت.