کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی ٣ کۆڵبەری دەسبەسەرکراوی کورد لە پاوە ناڕوونە

20:54 - 7 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سەرەڕای دانانی بارمتەی ٩٠٠ میلیۆنی، سێ کۆڵبەری دەسبەسەرکراوی کورد هێشتا لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا راگیراون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سەرەڕای تێپەڕینی ٦ رۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ٣ کۆڵبەری کورد بەناوەکانی \'\'زەکریا محەممەدی، لوقمان فەرهادی (نازی) و دیدار قادری\'\' و دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ هەرکامەیان، دادگای شاری پاوە لە ئازادی کردنیان خۆ دەبوێرێت.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو مەسەلە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: دادگا پێشتر ئەو بڕە پارەیەی وەکوو بارمتە لەمەڕ ئازادیی ئەو سێ کۆڵبەرە بڕیبووەوە و سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵە و خزم و کەس و کارەکانیان بە ئەستەم ئەو ٩٠٠ میلیۆن تمەنەیان دابین کردبوو، بەڵام دادگا لە ئازاد کرانیان خۆی بواردووە.
ئەو هاووڵاتییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، وتی: هەنووکە دوو کەس لەو کۆڵبەرانە بەناوەکانی \'\'زەکریا محەممەدی و لوقمان فەرهادی\'\' سەرەڕای دانانی بارمتە، بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان راگوێزراون.
وتیشی: کۆڵبەری سێیەمیش (دیدار قادری) بەهۆی ئەوەی کە تەمەنی کەم بووە و منداڵە، لە زیندانی پاوە راگیراوە.
ئەو کوڵبەرە کوردانە بە تۆمەتی \'\'لە کۆڵکردنی شتومەکی نێو ماڵ وەکوو تەلەفزیۆن\'\' لە بازارچەی فەرمیی گوندی \'\'شۆشمێ\'\' سەربە سنووری \'\'نەوسوود\'\'، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.