کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی تایبەت بە ٢٦ی سەماوەز لە بۆکان بەردەوامە

16:32 - 16 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەر و خەباتگێڕی بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

شەقامەکانی بێهزیستی واتە سەر ڕێگای زانکۆی پەیامی نوور، قوتابخانەی طلوع آزادی، دەوروبەری بیمارستانی کۆن، نزیک سۆنای ئابشار، پردی ژێرگوزەری پارکی ساحلی، سەفی گازی تێرمیناڵ، قوتابخانەی عەبدولڕەحمان سالمی وب ڵواری پردی کۆبانی تا پارکی ساحلی، ئەو شوێنانە بوون کثە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووه.‎