کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەردەوامە

22:01 - 26 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: لە شارەکانی سەقز، مەریوان، بۆکان، نەغەدە، شنۆ، سنه، پاوە، سەلاسی باوەجانی و مەهاباد، ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بۆ چەندەمین جار بەبۆنەی ٧١ـەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، چالاکییان بەڕێوە برد.

ئەو شار و گوندانەی کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو، بریتین لە:

سەقز

ئەڤیندارانی ڕێگای دێموکرات لە شاری سەقز، بەبۆنەی ٧١ـەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەڕێوەبەرد.

ئەو شوێنانەی کاری تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە؛ بلواری تەربیەت - شیوی جووتیاران - تەپەی گۆڕەجولەکە و قەوخ

مەریوان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و درێژەدەرانی رێبازی دێموکرات و شەهیدان، لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە. ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: بلواری موعەلیم، بەهاران، مەیدانی نەورۆز، سازمانی ئاو، خیابانی جەهاد، میدانی بار.

مەهاباد

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهەباد، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد: پشت‌تەپ، بەری مەدرەسه، باغی شایەگان، مەیدانی ئیستقلال، گەڕەکی خەریه، باغی سیسه، تەپەی قازی، باغی سمایل ئاغا، سنجاناوا، پشتی بازاڕچە، محەوەتەی مەنگوڕان، مەیدانی ئارد، تەنیشت موخابەراتیبعثت، پاڕکی میللەت، فەرهەنگیان، ئازادەگان، وروودیی جاددەی ورمێ بۆ نێوشار، شەهرەکی کارمەندان، زەوییەکانی شارەداری، دوڵی کەروێشکه، چوارڕای مەولەوی، شەقامی بیمارستان، ئەسحابە سپی، قەبرستانی شار، شەقامی پەرستار و بەری شیلانان.

بۆکان

لە شاری بۆکان، دێموکرات پەروەران بە بۆنەی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە کڵوی قوژاغڵووی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان هەڵکردووە.

نەغەدە

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە لە شەقامی سوننەت ئاڵای کوردستان‌یان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاویژ هەڵکرد و هەروەها لەمەدرەسەی گوندی قەرەقەساب، ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە.

تەنگیسەر

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ئاڵای کوردستان‌یان لە شاخیپیرەژن هەڵکردووە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، ئاگری٢٥ ی گەلاوێژیان لە شاخی هەڵەزنە، پیرەژن، پلێ،هەوراو، پووش، قەڵاگە و دوڵ، هەڵکردووە.

شنۆ

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ لە گوندی تاچیناوێ چاڵاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان کردووەتەوە.

سنه

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێو شاری سنە چالاکی تەبلیغاتیان لەو شوێنانە بەڕێوەبردووە:
بلواری کوردستان، کانی دووشەم، ئاغەزەمان، بلواری ٢٨ی دەی، گەڕەکی پیرمەحەممەد، خیابانی سیرووس، گەلەخان، بەردەشت، سپووڕئاوا، خیابانی ١١ میتری، بلواری جانبازان و هەروەها لەشەهرەکی ئاساوڵە.

پاوە

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شاری پاوە، شەوی ٢٥ی گەلاوێژ، لە جاددەیدەرەنیشە، بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ، یاریی ئاگرینیان بەڕێوە بردووە.

سەلاسی باوەجانی

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەلاسی باوەجانی، لە تازاوای ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە بەڕێوە بردووە.