کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەردەوامە

23:08 - 25 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە خۆشەویستەکەیان، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی ٢٢ی گەلاوێژ، ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بەم بۆنە، ڕێزیان لە ٢٥ی گەلاوێژ گرت.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغیی تێدا کراون، بریتین لە؛ گوندەکانی کۆنەلاجان، زێوە، کاسورەدێ، کانی ئەشکەوت، بێکۆس، هەنگەوێ و باستام بەگ، لە ناوچەی پیرانان و بەری نەڵێن.

هەروەها لە نێو شاری پیرانشاریش لە تێرمیناڵی سەردەشت، تالاری خەیام، فەلەکەی مامۆستا هیمن و فەلەکەی کەشاوەرز، چالاکیی بەرینی تەبلیغی، بەڕێوەچوو.

هەر لەم پێوەندییەدا، تێکۆشەرانی ماندوونەناسی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەری هەمیشە دێموکرات، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان لە سەر شاخی پیرەژن هەڵکرد.

هەروەها ئاگری ٢٥ گەلاوێژیان لە شاخەکانی هەڵە زنە، پیرە ژن، پلێ، هەوراو، پووش، قەڵاگە و دۆڵ، کردەوە، کە تا درەنگانی شەو هەر بلێسەی دەستاند.

border=0