کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس لە شاری سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز، بە بۆنەی ٢٤ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڕێستورانی میکۆنوس لە شاری بێرلین، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قەوخ، شيوى جوتیاران، تەپەی گۆڕه جولەکه و هەروەها له گوندەکانی سەرکەڵ، ئەحمەد ئاوا، ئاڵتون و قارەوا لە نێوان سەقز ـ بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.