کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سەقز بەردەوامە

19:39 - 28 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆر کرانی کاک دوکتور سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بۆ چەندەمین جار لەم شوێنانەی نێو شاری سەقز کاری تەبلیغی کراوە و تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

ئیدارەی ڕێگاوبان، ئیدارەی سەبتی ئەسناد، زانكۆ و مەدرەسەی ژیمناستیكی وەنەوشە، ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.