کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی دەزگاکانی چاپکردنی کتێب لە کوردستانی ئێران قەدەغە راگەیەنرا

19:14 - 2 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئاستەنگیان بۆ چاپکردنی کتێبی کوردی لە کوردستانی رۆژهەڵات دروست کردووە و ئیزنی بەشداریی چاپخانە کوردییەکان لە فستیڤاڵ و پیشانگاکاندا نادەن.


بەپێی هەواڵێک کە \'\'باس نیووز\'\' بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی ئیرشادی پارێزگای کوردستان و شارەکانی دیکەی کوردستانی رۆژهەڵات، ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە کوردییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە ناتوانن لە پیشانگای کتێبی کوردی لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێراندا بەشداری بکەن.
ساڵی پاریش رایەداران و لێپرسراوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئیزنیان بە \'\'دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان\'\' لەمەڕ بەشداری لە پیشانگای کتێبی تاراندا نەدا.