![](/weney-mallperr/13955.jpg)
کوردستان میدیا: بەپێچەوانەی بەڵێنییەکانی دەوڵەت، ڕێژەی تڕانزیتی بەندەری ئێران لە ١١ مانگی ڕابردوودا ١٥% کەمی کردووە.
ڕۆژنامەی ابرار اقتصادی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە؛ چالاکییە تڕانزیتییەکانی بەندەرەکانی ئێران هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕەوتی بەپێچەوانەی پێواوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو کۆتایی مانگی ڕێبەندان بە ١٥% داکشان گەیشتۆتە ٨ میلیۆن تۆن.
ئەم ئامارە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بەپێی بەرنامەی پێنجەمی گەشەپێدان، تڕانزیتی کەلوپەل لە بەندەرەکانەوە پێویستە بگاتە ٥٠ میلیۆن تۆن؛ پرسێک کە هێشتا نەهاتۆتە دی و ڕێگەیەکی دوور و درێژی ماوە بۆ بە ئەنجام گەیشتن.
گەورەترین بەندەری تڕانزیتیی ئێران واتە بەندەری ڕەجایی لە ماوەی ١١ مانگی ئاماژەبۆکراودا ڕێژەی ٤ میلیۆن و ٦٤٣ هەزار و ٤٠٧ تۆن کەلوپەلی نەوتی و غەیری نەوتی تڕانزیت کردووە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەم ڕێژەیە لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا ٥ میلیۆن و ٦٠٩ هەزار و ٥٦٥ تۆن بووە.
ئامارە فەرمیەکان باس لەوە دەکەن کە هەموو بەندەرەکانی ئێران چالاکی نەرێنییان هەبووە بەچەشنێک کە تەنانەت لە هەندێک لە بەندەرەکاندا لەوانە بەندەری ئابادان و چابەهار و نەوشەهر دابەزینی ١٠٠%یان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.
گۆڤاری نێونەتەوەیی بەڕێوەبەریی کانتینێر لە دوا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا شێوازی کاری بەندەرەکانی ئێرانی بە نەشیاو لەقەڵەم دا و لە پلەبەندییەکانیدا ئێران پلەی ٨٥ی لە نێوان وڵاتانی جیهان وەدەستهێناوە کە دەکەوێتە پاش وڵاتانێکی وەک ئیمارات، سەنگاپور، هۆنگ کۆنگ، عۆمان و .... .