کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان بەردەوامە

17:25 - 26 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان لە چەندین شاری دیکە بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان بۆ جارێکی دیکە لە شاری بۆکان چالاکی بەرینی تەبلیغییان بۆ مەحکوم کردنی جینایەتی میکۆنۆس بەڕێوە برد.

بەپێی ئەم هەواڵە، ئەندامانی حیزب لە گۆڕەپانی عەلیابادی بۆکان کە شوێنێکی زۆر شلوقە، ئاڵایەکی کوردستانیان بە دروشمی ڕاسان هەڵدابوو، کە بووە هۆی خوشحاڵیی خەڵک؛ هەروەها وێنە و پوستێری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و سی دی قسەکانی کاک مستەفا هیجری لە نەورۆزی ٩٥ لەپێوەندی لەگەڵ خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات، لەنێو خەڵک و ڕێبوارانی ئەم جادەیەدا بڵاو کرایەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شارەکانی کامیاران و نەغەدە و لە چەمشاری سنە چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبردووە.