کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی ئەنجومەنی ژیانەوە لەمەریوان بەمەبەستی پێشگری لەمادە هۆشبەرەكان

16:06 - 16 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەنجومەنی ژیانەوە لەشاری مەریوان بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان و پێشگری لەبڵاو بوونەوەی ئەو مادەیە زنجیرەیەك چالاكی بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەنجومەنی ژیانەوە لەرێكەوتی ٧‌ی پووشپەڕەوە بۆ ماوەی یەك حەفتە لەشاری مەریوان بە شێوازی جۆراوجۆر مەترسییەكانی مادەی هۆشبەری بۆ هاووڵاتیان شی دەكردەوە و لاوانی لەتووشبوون بەو مادە ماڵوێرانكەرە ئاگادار کردۆتەوە.

ئەو چالاكیانەی كە لەلایەن ئەنجومەنی ژیانەوە ئەنجام دراون بریتین لە:

ـ كردنەوەی پێشانگایەكی وێنەی دیكیۆمێنتاری لەحەوشەی دوخانیاتی مەریوان

ـ بەڕێوەبردنی كێبڕكێی وەرزشوانی

ـ بەڕێوەبردنی شانۆی سەر شەقام

ـ بڵاوكردنەوی تراكتی پێوەندیدار بە خۆپاراستن لەمادە هۆشبەرەكان

ـ ناردنی كورتەنامەی ئاگاداری بۆ هاووڵاتیان

ـ بڵاوكردنەوەی بڕۆشور لەمزگەوتەكاندا

5384.jpg