![](/weney-mallperr/8219.jpg)
کوردستان میدیا: سێ هاووڵاتیی ئیسپانیایی و ئێرانییەک کە ویستوویانە کۆمەڵێک ئامرازی قەدەغەکراو بە شێوەی نایاسایی بۆ وڵاتی ئێران بگوازنەوە، لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە دەسبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی بیبیسی، پۆلیسی ئیسپانیا ئەو چوار کەسەی لە شارەکانی بارسەلۆنا، تاڕاگۆنا و پاڵما دە ماڵۆرکا، گرتوون و بە ئەندامەتی لە گرووپێکی جینایەتکار و شووشتەنەوەی پارە و قاچاخیی کەرسەگەلێک کەلە دوو بواری \'\'نیزامی و پیشەیی\'\'دا بەکار دەهێنرێن، تۆمەتبار کراون.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا رایگەیاندووە: ئەو چوار تۆمەتبارە لە رێگەی تۆڕێکی بازرگانیی دژواردا کە کۆمەڵێک پرۆژەی ئەندازیاریی لەخۆ گرتبوو، زانیاریگەلێکی تەکنیکییان ئاڵوگۆڕ کردووە کەلە دروست کردنی مووشەک و سەنترفیووجی گازی بەکار دەهێنرێن.
لەو پێوەندییەدا پێشتریش هێزە ئەمنیەتییەکانی بریتانیا بازرگانێکی چینییان بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ناردنی ئامرازگەلێکی تایبەت بە پیتاندنی ئورانیۆم، دەسبەسەر کردبوو.