![](/weney-mallperr/13542.jpg)
کوردستان میدیا: بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە گران بوون و چوونە سەری نرخی خواردەمەنییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوودا کردووە و کارناسانیش دەڵێن؛ لە داهاتووشدا ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەی ابرار اقتصادی لە نوێترین ژمارەی خۆیدا، بەشێک لە ڕاپۆرتی بانکی ناوەندیی بڵاو کردۆتەوە، کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نرخی ٦ دەستە لە خواردەمەنییەکان کە بریتین لە هێلکە، برنج، دانەوێڵەکان، گۆشتی سوور، قەند و شەکر و چای، بە بەراورد لەگەڵ حەوتووی پێشوو، گرانتر بوون.
لە ڕاپۆرتی ئاماژەبۆکراودا هاتووە؛ نرخی خواردەمەنییە سەرەتاییەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، لە نێوان ١٠ بۆ ٣٠ لە سەد، زیادیان کردووە، کە ئەم بابەتە نیگەرانیی کارناسانی ئابووریی لێکەوتۆتەوە و پێیان وایە لە داهاتووشدا دەبێ چاوەڕێی چوونەسەرەوەی زیاتری نرخی خواردەمەنییەکان بین.
بانکی ناوەندیی لە حاڵێکدا ئەم ڕاپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە کە، سەرانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بانگەشەی باشتربوونەوەی دۆخی ئابووری و کاڵبوونەوەی پرسگەلێکی وەک گرانیی و هەڵاوسان لە پاش بەرجام دەکەن، بەڵام ئابووریناسانی سەربەخۆ دەڵێن؛ ئەمانە تەنیا بانگەشەی بێنێوەڕۆکن، لەبەر ئەوەیکە کێشەی سەرەکیی ئابوریی ئێران، بریتییە لە بەڕێوەبەریی ناسەردەمیانە و گەندەڵیی ئیداری و سیاسی و ئابووری، لە نێو دام و دەزگا پێوەندیدارەکاندا.