![](/weney-mallperr/5381.jpg)
كوردستان میدیا: لەماوەی كەمتر لەدوو مانگدا نرخی دەرزی ئەنسۆلین لەئێران و بەتایبەت لەكورستان سێقات گران بوونی بە خۆیەوە بینیوە و ئەوەش نەخۆشەكانی پێوەندیدار بەو دەرمانەی تووشی كێشە كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ماوەی كەمتر لەدوو مانگ لەمەوبەر نرخی یەك دەرزی ئەنسۆلین كە تایبەت بە نەخۆشەكانی دیابتیە سێهەزار و ٥٠٠ تمەن بووە و هەنووكە نرخی ئەو دەرزییە گەیشتۆتە ١٢هەزار تمەن.
ئەو چوونە سەری نرخی ئەنسۆلینە وای كردووە كە نەخۆشەكانی پێوەندیدار، توانای كڕینی ئەو دەرمانەیان نەمێنێت و ئەگەریش بەكاری نەهێنێن ناتوانن ژیان ببەنە سەر.
هەر نەخۆشێكی دیابێتی لەمانگدا پێویستە لانی كەم شەش دەرزی بۆ پێشگری لەپەرەسەندنی قەندەكەی بەكار بێنێت و ئەوەش بە واتایەكی دیكە پێویستە هەر مانگ نزیك بە سەد هەزار تمەن سەرفی ئەو دەرمانە بكات.
سەرف كردنی لەمانگدا سەد هەزار تمەن بۆ هاووڵاتییەكی بێداهات و كەم داهات شتێكە كە ئیمكانی نیە و توانای كڕینی نامێنێت.
جێگای سەرنجی ئەو چوونە سەرە لێرەدایە كە رێژیمی ئێران بە بەردەوامی بانگەشەی ئەوە دەكات كە بە هۆی گەمارۆكانی رۆژئاواوە نرخی دەوا و دەرمان چوونە سەری بەخۆیەوە بینیوە و پێویستە ئەو گەمارۆیانە لابچن. بەڵام دەرزی ئەنسۆلین لەنێو وڵاتی ئێران بەرهەم دێت و شتێك نیە كە لەدەرەوە هاوردە بكرێت و چوونە سەری نرخی ئەو بەرهەمە ناوخۆییە هاووڵاتیانی تووشی سەرسووڕمان كردووە.

![5382.jpg]({imagepath}/5382.jpg)