![](/wenekan/2016-09/430778-d1de7fcc59cdf64e4b9268cff17bb85e.jpg)
کوردستان میدیا: هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕاپۆرتێکی لەپێوەندی لەگەڵ قۆناغی نوێی خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی ناسراو بە ڕاسان بڵاو کردۆتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ له ڕوانگه‌ی به‌رپرسانی ئێرانییەوە ده‌سپێكردنی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی یه‌كێك له ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕێژیمی تاران، بۆ نائه‌من كردن و قووڵكردنه‌وه‌ی دوژمنایهتییەکان له وڵاتی ئه‌وان، به پشتیوانیی عه‌ره‌بستانی سعودییە. تۆمەتێک کە دەوڵەتی ڕیاز بەتووندی ڕەتی دەکاتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: سه‌رانی ڕێژیمی تاران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه (ڕاسان) له پاش ٢٠ ساڵ و هاتنەئارای شەڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و سپای پاسداران له مانگی ٧-٦ ئه‌مساڵ، كه بووه هۆی كوژران و بریندار بونی چه‌ندین كه‌س له هه‌ردولا، بە پشتگیریی عەرەبستان بووە.
په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌یكه بنكه و بارەگای پێشمه‌رگه‌كانی (حدكا) له باشووری كوردستان بۆردومان بکرێت و شه‌ڕه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ قووڵایی خاكی كوردستانی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە قسەکانی موحسێن ڕه‌زایی، به‌رپرسی پێشووی سوپای پاسدارانی ئیران کراوە کە گوتویه‌تی: عه‌ره‌بستانی سعوودی یارمه‌تیی گرووپه دژبه‌ره‌كانی سپای پاسداران دەدات كه له نیزیك سنووره‌كانی ئێراندان و پێیان ده‌ڵێ بڕۆن عه‌مه‌لیاتی نیزامی بكه‌ن، كاتێك ئه‌وان ده‌پرسن له كوێ ئه‌م عه‌مه‌لیاته بكه‌ین؟ ئه‌وان له وەڵامدا ده‌ڵێن گرنگ نییه له كوێ عه‌مه‌لیات ده‌كه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه كه سنووره‌كانی ئیران نائه‌من بكه‌ن.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە؛ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و گه‌وره به‌رپرسانی سعووديەش ئه‌و تۆمهتانەی سه‌رانی ئێران ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه؛ به پێچهوانەشەوە ڕیاز، ئێران به ده‌ستێوه‌ردان و هاندانی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی هەواڵدەریی ڕۆیتێرزدا ئاماژە بە قسه‌کانی عه‌باس میلانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینەوە و خوێندنی ئێران له زانكۆی ستاتفۆرد کراوە کە دەڵێ: شەڕی نیابه‌تی له نێوان عه‌ره‌بستانی سعووديه و ئێران له‌م دواییانه‌دا زه‌قتر و جددیتر بووه.
هه‌ر له دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارن له‌گه‌ڵ كوردەکان کە خوازیاری مافەکانیان بوون شه‌ڕی ده‌ست پێكرد و ئه‌م شه‌ڕه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ڕێژیم دژبه‌رانی خۆی سه‌ركوت ده‌كات.
لەم پێوەندییەدا ڕۆیتێرز لە زاری كه‌ریم په‌رویزی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدكاوە بڵاوی کردۆتەوە: هه‌ده‌فی سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه نییه كه ده‌ست ببه‌ین بۆ چه‌ك و شه‌ڕ بكه‌ین. ئێمه ئه‌مانهه‌وێ خه‌باتی رێكخستنی، سیاسی و مەدەنی بكه‌ین.