![](/wenekan/2016-10/648260-479cc905fa85bc0065929d39c4bcaa95.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسان و ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی بوونی هێزی پێشمەرگە لەناوخۆی وڵات، بەردەوام شار و گوندەکانی کوردستان میلیتاریزە دەکات.
بهپێی ههواڵی گەیشتوو بە ماڵپهڕی کوردستان میدیا، هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ و پیرانشار، بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشی دان و لە سەر جاددەی نێوان ئەو دوو شارە گەشتی پیادە ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزەکانی سپای پاسداران بەردەوام به شێوهی ئامادهباش هاتوچۆ دهکهن و ناوچەکە دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.
ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەیە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوە بە ماوە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.
هەروەها ڕێژیم بە ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانییەوە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ شارەکانی کوردستان بەردەوام درێژەی هەبووە و ڕێژیم سنوورەکانی کوردستانی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس زیاتر ملیتاریزە کردووە.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، و شەڕ و دەرگیرییەکانی هێزی پێشمەرگە لە شاری شنۆ و مەریوان ڕێژیم بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.