کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە شاخەوانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت

15:22 - 29 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەک لە شاخەوانەکانی کوردستان بە سەر چیاکانی کوردستان‌دا سەرکەوتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاخەوانەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە بۆ ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز ڕوویان لە لووتکەی چیا بەرزەکانی کوردستان کرد و بەیادی ئەو ڕۆژە بەرز و مێژوییەوە شەو و ڕۆژێک لە لووتکەی چیاکاندا مانەوە.

ئەو شاخەوانانەی کوردستان بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی پێشمەرگەی کوردستان ئەو چالاکییەیان بەڕێوە بردووە و بە دروشمی وەک؛ سڵاو لە ڕۆحی ڕێبەرانی شەهیدمان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، سڵاو لە ڕۆحی سەرجەم کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران کە لە پێناو ئازادی گەل و وڵاتدا گیانی شیرینیان بەخت کرد، سڵاو لە کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و سڵاو لە گشت ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.