کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ئاوارەکانی کوردستانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

23:38 - 5 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: پاش کرانەوەی سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریە، ژمارەی پەنابەرانی کوردی کوردستانی رۆژئاوا، سنووری ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

دەفتەری پێوەندییەکانی کاروباری دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پاش گەیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی کوردستانی رۆژئاوا بۆ هەرێمی کوردستان، رێژەی ئاوارەکانی کورد لەو پارچەیەی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئاوارە.

پاش کردنەوەی سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی رۆژئاوا، زیاتر لە ٥٠ هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە خاکی هەرێمی و بەسەر هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستاندا دابەش بوو.

دوای گەیشتنی ئاوارەکانی ئەو بەشەی کوردستان بۆ خاکی هەرێمی کوردستان، یارمەتییەک بە بڕی ٤٥ میلیۆن دینار هاریکارییان پێشکەش کراوە.

جیا لە هەرێمی کوردستان رێژەی گشتیی پەنابەرانی سووریە لە وڵاتانی دیکەی هاوسنوور لەگەڵ ئەو وڵاتە، نزیک بە دوو میلیۆن کەسە، کە بەسەر وڵاتانی ئوردن، لوبنان و تورکیەدا دابەش بوون.