![](/weney-mallperr/6918.jpg)
کوردستان میدیا: لانی کەم دوو میلیۆن بێكاری پسپۆڕ و دەرچووی زانکۆ لە ئێراندا بوونی هەیە و ئەمەش بەپێی رێژەی حەشیمەتی بێکاری ئێران رێژەیەکی زۆرە.
هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\' بڵاوی کردەوە، جێگری توێژینەوە و تەکنۆلۆژیی جیهادی دانشگایی ئێران لە ژووری بازرگانیی کرماشان وتی: بەگوێرەی دوایین داتاکان هەنووکە دوو میلیۆن هاووڵاتی کەلە بواری جۆراوجۆردا پسپۆڕی و شارەزایییان هەیە، بێکارن و شیمانەی ئەوە دەکرێ ئەو رێژەیە هەتا ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی بگاتە ٩ میلیۆن کەس.
بێکاری لە ئێراندا بۆتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی خەڵک و کێشە و گرفتی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتیی وەکوو خۆکوژی، تەلاق، نەخۆشییە دەروونییەکان، لادان و تاوان، سەرهەڵدانی دیاردە دزێوەکان و ... بۆ ئەو کۆمەڵگایەدا بەدوادا هاتووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان نرخی بێکاری لەسەدا ١٣% راگەیەنراوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە نرخی بێکاری لە ئێران ٣٢%یشی تێپەڕاندووە.