![](/weney-mallperr/6493.jpg)
كوردستان میدیا: ژنانی كوردی كیووکووشینكار توانییان لە ركابەرییەكانی ئەو رشتە وەرزشییە لە ئاستی ئێراندا میداڵی زێڕ بەدەست بێنن.
تیمی كیووكووشینی شاری بۆكان بە راهێنەریی \'\'ژیلا جەهانگیری\'\' لە ركابەرییەكاندا توانیی ٥ میداڵی زێڕ بەدەست بێنن و لەسەر ئاستی ئێرانیشدا پلەی دووهەمیان مسۆگەر كرد.
ماڵپەڕی \'\'زریان\'\' بڵاوی كردەوە، ئەو ركابەرییانە لە رێكەوتی ٧ی خەرمانان لە ئوستانی فارس بەڕێوەچوو و تیمێكی ژنان و کچان كە پێكهاتوو لە ٩ كەس بوون لەو كێبڕكێیانەدا بەشداریی كرد.
ئەو تیمە ٩ كەسییە كە پێكهاتبوون لە وەرزشوانانی بۆكانی بە نوێنەرایەتی ئوستانی ورمێ بەشداریی لە كێبڕكێیەكانی كیووكووشین سەبكی IFKدا كردبوو.
لەو كێبڕكێیانەدا ١٥٠ وەرزشوان لە چوارچێوەی ١١ تیمدا بەشدارییان كردبوو.
ئەو ٩ وەرزشوانە کوردەی شاری بۆکان لە توێژە تەمەنییەکانی منداڵان، مێرمنداڵان، لاوان و گەورەساڵان پێکهاتبوو.