کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی ناوداری کورد لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

17:59 - 18 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: گەوهەر تاج خانم یەکێک لە ژنانی ناوداری بنەماڵەی قازی و فەیزوڵڵا بەگی، لە شاری مەهەباد کۆچی دوایی کرد

8640.jpg
گەوهەر تاج خانم


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گەوهەر تاج خانم ناسراو بە \'\'خانمە خانم\'\' کچی سەرداری شەهید سەدری قازی و برازای پێشەوا قازی محەممەد، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.

گەوهەر تاج خانم پاش شەهیدبوونی بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد و فەیزوڵڵا بەگی، لە درێژەدان بە رێبازی ئەو شەهیدانە و پێگەیاندنی بنەماڵەکەی رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و ماڵەکەی هەمیشە بەڕووی میوانان و تێکۆشەرانی کورددا کراوە بوو.

خانمە خانم کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە رێز و حورمەتی تایبەتی هەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری گەوهەر تاج خانم دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد