کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێک لە نێو رووباری \"گەلی بنار\" لە پارێزگای ئورمیە خنکا

15:45 - 9 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵەی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، بەهۆی خنکان لە نێو ئاودا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، ژنێکی کورد بەناوی \'\'مەنیج\'\' تەمەن ٤٠ ساڵ و خێزاندار، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، کەوتە نێو رووباری \'\'گەلی بنار\'\' و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
ئەو ژنە خاوەنی ٤ منداڵ و دانیشووی گوندی \'\'نوێ\'\' بووە کە بەهۆی بەربوونەوە و خنکان بۆ نێو ئاوی چۆمی گەلی بنار خنکاوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
دوو رۆژ پێش ئەو رووداوە، رۆژی ٦ی بانەمەڕ لاوێکی دیکەی کورد بەناوی \'\'رەحیم پیرۆیی\'\' کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی \'\'هالۆلان\'\'ی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە، لە کاتی پەڕینەوە لە رووباری \'\'جێرەمی\'\' بەربووەوە و لە ئەنجامدا لە نێو ئاودا خنکا.
لەلایەکی دیکەوە لاوێکی خەڵکی شارستانی بیجار بەناوی \'\'عەلی رەزا موبارەک ئابادی بیجار\'\' تەمەن ١٧ ساڵ قوتابیی پۆلی دواناوەندی، لە کاتی مەلەکردن لە چۆمی قزڵ ئۆزۆن خنکا و گیانی لە دەست دا.
ساڵی ١٣٩١ و ٩٢ی هەتاوی، ٤١ کەس بەهۆی خنکان لەنێو ئاودا لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست داوە.