![](/weney-mallperr/6060.jpg)
كوردستان میدیا: ماوەیەكە بەشێكی بەرچاوی ژینگە و سروشتی شاری مەریوان بە هۆی ئاگركەوتنەوەكان سووتاون و لەو نێوەدا خەسارێكی بەرچاویش بە گیانلەبەرەكان گەیشتووە.
ئەم رۆژانە پەرۆشی و دڵەڕاوكێیەكی دیكە بە ناوی سووتانی دارستان و لەوەڕگەكان بە پرۆشییەكانی خەڵكی شاری مەریوان زیاد بووە و لەو نێوەدا سروشتی ئەو شارە توریستییە بۆتە قوربانیی دەستی كەسانی هەلپەرەست.
سووتانی بەردەوامی دارستان و لێڕەوار و لەوەڕگەكان ماوەی چەندین ساڵە هەڕەشە لە سروشتی شاری مەریوان دەكات و لەو پێوەندییەشدا هیچ لایەنێكی پێوەندیداری رێژیمی ئێران خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.
دوایین حاڵەتی سووتاندنی ژینگە و سروشتی مەریوان دەگەڕێتەوە بۆ چەند رۆژ لەمەوبەر كە زیاتر لە ٣٠٠ هێكتار لە دارستان و لەوەڕگەكانی چیای فەیلەقووسی گوندی دارسێران بەدەستی كەسێكی سەربە رێژیمی ئێرانەوە لە ئاگردا سووتا.
خەڵكی ئاواییەكە ئەو كەسەی كە ئاگری لە دارستانەكان بەردابوو دەستگیر و رادەستی ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێرانیان كرد، بەڵام ئەو كەسە بە بێهیچ لێكۆلینەوە و لێپرسینەوەیەك ئازاد كراوە.
لەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ئامارێكدا بڵاوی كردۆتەوە لە ماوەی ٥ مانگی رابردووە هەتا ئێستا لەشاری مەریوان و سەوڵاوا، نزیك بە ٩٠ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە رووی داوە.