کوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی ٥ مانگ لە رووداوی بوومەڵەرزەی شارەکانی ئەهر، هریس، وەرزقان و کایبر، لێقەوماوانی ئەو رووداوە هەتا ئێستا بە شێوەی پێویست خزمەتگوزارییان بۆ نەکراوە.
سەرما و نەبوونی ئاوی گەرم و هەروەها سەرپەنا بە شێوەیەکی جیدی هەڕەشە لە گیانی لێقەوماوان دەکات، بە چەشنێک کە ماوەیەک لەمەوبەر دوو منداڵ بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا.
رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٦،٢ بە پلەی ریشتێر شارەکانی ئەهر، هریس، وەرزقان و کایبری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەژاند و تێیدا زیاتر لە ١٤ ئاوایی بە تەواوەتی لەناو چوون و نزیک بە ١٢٠ گوندیش خەساری بەرچاویان بەرکەوت.
لەو کاتەوە هەتا ئێستا خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆ بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی رێژیم بۆ ئەو هاووڵاتییانە ئەنجام نەداروە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەحمەدی نژاد رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر بە هەواڵنێرانی راگەیاند، ئێمە لە نۆژەن کردنەوەی ئەو ناوچانە رکوردێکی جیهانیمان تۆمار کردووە.
ئەحمەدینژاد رەزامەندیی خۆی لەبارەی خێرایی خزمەتگوزارییەکان دەربڕیبوو و لەو باوەڕەدا بوو هەتا کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ سەرجەم بیناکان نۆژەن دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕیقانوون لە زاری عەبباس فەلاحی باباجان نوێنەری ئەهەر و هەریس بڵاوی کردبۆوە، نەبوونی خێرایی لە خزمەتگوزارییەکان وای کردووە کە بینایەکی ئەوتۆ لەو شارانە و بە تایبەتی لە ئەهەر نۆژەن نەکرێتەوە.