کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \"ئینسانێک بە پێوە\" لە نووسینی فرێدریک تێسۆ لە هەولێر ڕونوێنی کرد

17:23 - 14 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: کتێبی ئینسانێک بە پێوە لە نووسینی دوکتور فرێدریک تێسۆ، دۆستی نزیکی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕونوێنی کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەنیستیتۆی فەرانسە لە هەولێر، ڕێورەسمێکی بۆ ڕونوێنی لە کتێبی دوکتور تێسۆ، پزیشک و دیپلۆماتکاری فەرانسوی و لە دۆستانی نزیکی دوکتور قاسملوو بە بەشداریی سەرکۆنسولی فەرانسە و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییەکان بەڕێوە برد.

لەو ڕێوەڕەسمەد، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەدساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بەشداریی کرد.

محەممەدساڵح قادری لەو ڕێوڕەسمەدا، ڕێز و سپاسی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش بە دوکتور فرێدریک تێسۆ و سەرکۆنسولی فەرانسە لە هەولێر کرد.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی لە هەولێر لە دیدار لەگەڵ سەر کۆنسولی فەرانسە لە سەر بەردەوامیی هاوکارییەکانیان جەختیان کردەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دوکتور تێسۆ لە وتەکانی خۆیدا باسی چۆنیەتیی ئاشنابوونی لەگەل نەتەوەی کورد لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا کرد و ئەو کتێبەشی پێشکەش بە دوکتور قاسملوو و شەرەفکەندی کرد.

ناوبراو گوتی کە لە سەردەمی کاری پزیشکیم‌، پێشمەرگە و دیپلۆماسیدا هەمیشە هەوڵم دەدا کە پێوەندیی نەتەوەی فەرانسه لەگەڵ نەتەوەی کورد بەهێز بکەم.

دوکتور تێسۆ هەروەها گوتی: کەسانێک کە دوکتور قاسملوو دەناسن، دەزانن کە ئەو چە کەسایەتیەکی گەورە بووە و هەموو ناسینی من لە نەتەوەی کورد بۆ دوکتور قاسملوو و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە.

لە کۆتاییدا ناوبراو لە سەر یەکیەتی و تەبایی نێوان گەلی کورد جەختی کردەوە.