کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شیرکەتی کووهدەشتی سەقز، لەمەڕ دواکەوتنی حەقدەستەکەیان ناڕزایەتییان دەربڕی

15:33 - 29 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شیرکەتی کووهدەشتی سەقز بڕی زیاتر لە یەک میلیارد و پێنج سەد میلیۆن تمەن بە کرێکارانی ئەو شیرکەتە قەرزدارە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، خاوەن کار و بەڕێوەبەرانی شیرکەتی کووهدەشت، زیاتر لە ساڵێکە لە دانی مووچەی مانگانە و حەقدەستی کرێکاران و تکنیسیەنەکانی ئەو شیرکەتە خۆ دەبوێرن و ئەمەش ناڕەزایەتیی ئەو کرێکارانەی لێ کەوتووەتەوە.
بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە، شیرکەتی کووهدەشتی سەقز بڕی زیاتر لە یەک میلیارد و چوار سەد میلیۆن تمەن بە کرێکارانی ئەو شیرکەتە قەرزدارە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بە هەڕەشە و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکان تێک دراوە و ناڕازییان بە ناچاری شوێنی کۆبوونەوەکەیان بە جێ هێشتووە.
پێشتریش لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ ژمارەیەک کرێکارێکی شیرکەتی کووهدەشتی سەقز لەمەڕ وەرنەگرتنی مووچەی مانگانە، ناڕرزایەتییان دەربڕی بوو کە لەلایەن خاوەن‌کارەکانی ئە شیرکەتەوە تۆمەتی \'\'ئەمنیەتی\'\'یان دابوویە پاڵیان.
کوردپا لەو پێوەندییەدا پێشتر رایگەیاندبوو: شیرکەتی کووهدەشتی سەرقز لە ژێر چاودێرییدا چالاکی دەکات.