کوردستان میدیا: ٣٥ کرێکاری فەرمیی شیرکەتەکانی تەعاونیی گوندەکانی سەربە پارێزگای کرماشان، ٢٨ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە نامەیەک کە کرێکارانی شیرکەتەکانی تەعاونیی گوندەکانی کرماشان بڵاویان کردۆتەوە، ٣٥ کرێکار سەر بەو شیرکەتانە بەهۆکارگەلێکی وەکوو دۆخی نالەباری تەعاونییەکان و بڕینی پشکی کاڵای کۆپینی لە ئێران، ٢٨ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
کرێکارانی شیرکەتەکانی تەعاونیی گوندەکانی پارێزگای کرماشان لەو نامەیەدا وێڕای ئاماژە بە خزمەتگوزارییەکانیان لە بواری بڵاوکردنەوە کاڵا کۆپینییەکانی وەکوو ئارد، شتومەکی نێو ماڵ، ئاڵاوی جووتیاری، کوود و ... هتد، خوازیاری دانی مووچە دواکەوتووی ٢٨ مانگەی خۆیان بوون.
شیرکەتەکانی تەعاونیی گوندەکانی کرماشان ساڵی ١٣٤٤ دامەزراوە.