کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠ کرێکاری شیرکەتی پێترۆشیمیی ئیلام دەرکران

14:55 - 16 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەڕێوبەری پیترۆشیمیی ئیلام، ئالوگۆڕی لە کرێکارانی شیرکەتەکەی کردووە و بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک کرێکاری دەرکردووە.
ماڵپەڕی تەسنیم بڵاوی کردەوە، بەڕێوبەری گشتیی پیترۆشیمیی ئیلام، زیاتر لە ٥٠ کرێکاری شیرکەتی پیترۆشیمی لەسەر کارەکانیان دەرکردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بەڕێوبەری گشتیی شیرکەتی پیترۆشیمیی ئیلام بەبێ راگەیاندنی هیچ هۆکارێکی روون، ٥٠ پیرسۆنێلی خۆی لەسەر کار دەرکردووە.
دەرکردنی کرێکاران لە شیرکەت و کارگە پیشەسازییەکان یەکێک لە هۆکارەکانی چوونەسەری بێکاری لە ناوچە کوردنشینەکان و بە تایبەت پارێزگای ئیلام دایە.
درێژەی رەوتی دەرکردنی کرێکاران لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بۆتە هۆی ئەوە کە هەنووکە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران پلەی یەکەمیان لە بواری بێکاری لەنیو پارێزگاکانی ئێراندا هەبێت.