کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

23:06 - 11 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی دوڵەت ئابادی سنە، لە کاتی کارکردن لە نهۆمی هەشتەمی بینایەک بەربووەوە و گیانی لە دەست دا.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، کرێکارێکی کورد بە ناوی کەیوان ئەڵڵاوەیسی خەڵکی گوندی دەوڵەت ئابادی سنە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی ٨ قات کەوتە خوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ئەو لاوە کوردە خاوەنی بڕوانامەی لیسانس بووە کە بەهۆی بێکاری و بۆ دابینکردنی بژیویی ژیانی بنەماڵەکەی رووی لە کارێکاری کردبوو.