کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی کورد لە شنۆ گیانی لە دەست دا

19:36 - 20 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: کرێکارێکی شارەوانیی شاری شنۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، قاسم حوسێن پەری تەمەن ٢٤ ساڵ کرێکاری بەشی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانیی شاری شنۆ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک لەگەڵ دیوارێک و وەرگەڕانی، گیانی لە دەست دا.
هۆکاری ئەو رووداوە بۆ پچڕانی تورمۆزی ئۆتۆمبێلەکە راگەیەنراوە و بەو هۆیەوە ئەو کرێکارە تووشی زەربەی مێشکی بووە و دەست لە جێ گیانی لە دەست داوە.
ئەو رووداوە لە دەوروبەری گەڕەکی کانی‌گڕاو هاتووەتە ئاراوە و تەرمی ئەو کرێکارە کە نزیکەی ٥ ساڵ بوو سەرقاڵی ئەو ئیشە بوو، بۆ نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی شنۆ راگوێزراوە.