![](/weney-mallperr/6317.jpg)
کوردستان میدیا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ئەنزەل، بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی ٧ی ئاسانسۆری بینایەک لە شارەکی دانشگا\'ی ئورمیە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کرێکارێکی دیکەی کورد بەناوی \'\'داریووش مستەفازادە\'\' کوڕی حەوزەڵڵا، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'کاسپێ\'\'ی سەربە ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی نەهار ویستوویەتی دەست لە کار هەڵبگرێت کەلە نهۆمی ٧ی شوێنی ئاسانسۆری بینای شوێنی کارەکەی بەربۆتەوە و گیانی لە دەست داوە.
داریووش مستەفا زادە خێزاندار و خاوەن منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵە بووە.