کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"کوردستان و کورد\" بەرهەمی دوکتور قاسملو سەر لە نوێ چاپ کرا

16:31 - 30 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: کتێبیکوردستان و کورد بەرهەمی شەهید دوکتور قاسملو، ڕێبەری بلیمەتی نەتەوەی کورد، بۆ دووهەمین جار بە زمانی فارسی چاپ کرا.

کتێبی کوردستان و کوردی شەهید دوکتور قاسملو بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بەم زووانە دەکەوێتە بەرچاوی خوێنەران و ئۆگرانی ئەو کتێبە.

نووسەریکوردستان و کورد، ئەرکی ئەم کتێبە بە ناساندنی دوو چەمکیکوردستان و کورد بە خوێنەران پێناسە دەکات و کوردستان و کورد بەبێ دەسکاری کردن بە خوێنەرانی دەناسێنێت.

ئەو کتێبە، کتێبێکی لێکۆڵینەوەیی ئابووری_سیاسییە، کە نووسەر لەو کتێبەدا ئاماژەی بە مێژوو و جوگرافیای کوردستان کردووە.

نووسینی ئەو کتێبە لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٦٢زایینی ئامادەی چاپ کراوە.

لە ساڵی ١٩٦٣ی زایینی، ناوەندەی بڵاوکراوەی ئاکادێمی زانستی چێکۆسڵۆواکی لە شاری پراگ ئەو کتێبەی بە زمانی چێکی چاپ و بڵاو کردووتەوە.

هەروەها کتێبی کوردستان و کورد دوو جار وەرگێردراوەتە سەر زمانی ئینگلیسی و لەلایەن ناوەندی کێلتزی لەندەنەوە چای و بڵاو بووتەوە.

کتێبی کوردستان و کورد بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧زایینی لە سەر چاپی ئینگلیسی وەرگێڕدراوتە سەر زمانی عەرەبی و لە ساڵی ١٩٧٠ی زایینی، بەبێ ئاگادار بوونی نووسەری ئەو کتێبە، بڵاوکراوەیەکی لوبنانی لە شاری بەیروت چەند پاژێکی لەو کتێبە بڵاو کردبووە.

هەروەها لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینیکتێب و زانستی وڵاتی لەهستان لە شاری وەرشۆ کتێبیکوردستان و کوردی بەپێی چاپی ئینگلیسییەکەی بە زمانی لەهستانی وەرگێراوە و چاپ و بڵاو کردووتەوە.

پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ بە سەر نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە بە سەر چەند زمانێکی بێگانەدا، سەرئەنجام ئەو کتێبە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.

کتێبی کوردستان و کورد لەلایەنتەهای عەتیقی لە زمانی کوردی وەرگێڕاوتە سەر زمانی فارسی و چاپ وبڵاو بووتەوە.

لە پێشەکی چاپی نوێ ئەو کتێبە داهاتووە کە: بەڵام سەرەڕای هەموو سەختی و دژوواریەکان، ئەو کارە مەزن و گرینگە دەستەبەر بوو و ئەو شانازییەمان پێ بڕا کە چاپێکی دیکە لە ئەندێشە بە نرخەکانی دوکتور قاسملو لە کۆمیسیونی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی یادگاری ئەو ڕێبەرە بلیمەت و خاوەن هزری مێژووییە، تەواو بکەین.

لەو ڕێگایەدا هاوڕێیان و هاوسەنگەرانمان لە کۆمیسیونی ڕاگەیاندن، کە ئەرکی تایپ و مونتاژ کردنی دووبارەی ئەو کتێبەیان لە ئەستۆ بوو، جێگای ڕێز و پێزانینە، بە تایبەتی هاوسەنگەرانمان، ئومید عەبدی، هایدە سەجادی و هاوڕێیانمان ئەمیر خەیاتی و ئیلهام چایچی کە کاری دیزاین و مونتاژیان ئەنجام داوە و هەروەها هاوسەنگەرمان سەلام ئیسماعیل پوور کە کاری پێداچوونەوەی بە ئەستۆ بووە.

هەروەها هاوڕێ خۆشەویستمان لوقمان ڕەشیدی کەکاری دووبارە پێداچوونەوەی دیزاین و مۆنتاژی ئەنجام داوە و هەروەها هاوڕێیانمان لە وڵاتی سۆئێد کە چەند کەسێک لەگەڵ عەتا دەروێشی هەوڵی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ چاپی نوێی ئەو کتێبەیان داوە.

بەڵام جێگایەی خۆیەتی سپاس و رێزێکی تایبەت لە هاوسەنگەر و دۆستی خۆشەویستمان لە کوردستان بکەین کە بەشی سەرەکی و گرینگی یارمەتی ماددی بۆ سەر لە نوێ جاپ کردنەوەی ئەو کتێبەی لە ئەستۆ بووە و لێرەدا بە ناوی خوازراویع.ح. بۆکانی بڵاوی دەکەینەوە.

چاپی نوێی کتێبی کوردستان و کورد هاوکاتە لەگەڵ ڕاسان کە قۆناغێکی نوێ لە مێژووی شوڕشی نەتەوەیی کورد و وەرگیراوە لە ئەندێشەکانی دوکتور قاسملوی بلیمەت، بەو بۆنەوە چاپی نوێی ئەم کتێبە بە یاد و ڕێگای شەهیدانیڕاسان، شوڕشی نوێ و هەستانەوەی سەر لە نوێی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکەین و سەرلەنوێ پەیمانی وەفاداری لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی نوێ دەکەینەوە.